هەولێر – نۆرس پرێس
بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا 501 كه‌س لە عێراق تووشی تای خوێنبه‌ربوون بوونە و 63 كه‌سیش به‌هۆی ئەو نه‌خۆشییەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سائیر سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن رێوشوێنی توندی ته‌ندروستیان بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گرتووه‌ته‌به‌ر و گشت سه‌ربڕخانه و شوێنه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریان له كه‌ربه‌لا خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
سائیر سه‌بری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ژماره‌ی تووشبووان به تای خوێنه‌ربوون لە عێراق گەیشتووەتە 501 كه‌س، لەنێویاندا 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پارێزگای زیقار له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه كه تیایدا 123 تووشبووی هەیە و 12 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆمارکراون، هەروەها لە به‌غدا 80 کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و 14 کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوە.
پێشتر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاندبوو، رێژەی مردن بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە سەدا 14 کەمترە لە ئاستی دیاریکراوی جیهانیدا، ئەمەش بەهۆی توانای هەموو دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستییە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و دابینکردنی چاودێری پزیشکی.
تای خوێنبەربوون، بە چەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە (ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ و یەڵۆ فیڤەر).
تای خوێنبەربوون لەماوەی 3 بۆ 14 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لە، بوونی تایەکی بەرز و هەبوونی ئازاری ماسولکە و ئێسکەکان و بێ هێزبوون و هەستکردن بە گێژبوون.