لە ماوەی 24 کاتژمێردا.. تورکیا 400 پەنابەری سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
گرێ سپی – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 400 پەنابەری سوریا، کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو، لە خاکی خۆیانەوە بەرەو ئەو ناوچانەی میلیشیا چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانی لییە، لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەواوە دیپۆرت کردەوە.
دوێنێ سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 170 پەنابەریان رادەستی شورتەی عەسکەری سەر بە میلیشیا چەکدارەکان کردووە، کە 33 ژن و منداڵیان تێدا بوو، لە ڕێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە لە باکووری رەققە، و لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەی ئەمنییدان.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “230 پەنابەری سوریاش بەرەو ئیدلب دیپۆرتکرانەتەوە، کە لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریرشام “بەرەی نوسرەی پێشوو”دایە، لەنێویاندا 62 ژن و منداڵ هەیە”.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، پڕۆسه ی دیپۆرتکردنەوه کە دوای وەرگرتنی تەواوی به ڵگەنامەکانیان و پەنجەمۆر، بۆ رێگریکردن له گەڕانەوەیان بۆ هەمیشەیی، به بێ ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان کە لە تورکیا نیشته جێن، ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکان کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، لە ماوەی ئەم مانگەدا، ژمارەی دیپۆرتکراوانی سوریا لە دەروازەکانی گرێ سپی، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەواوە زیاتر لە 13 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، واش پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوو رێژەکە بەرزتربێتەوە .