حکومەتی سوریا بە چەک بڵاوە بە خۆپیشاندەرانی سوەیدا کرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمرۆ دووشەممە، هێزەکانی حکومەت بە گولە بڵاوەیان بە خۆپێشاندەرانی شارۆچکەی شەهبا لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان لەنێو خۆپیشاندەران بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ” لەو کاتەی خۆپێشاندەران هەڵیاندا وێنەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری شەهبا لێکنەوە، ئەندامانی بازگەی دەروازەکە گولەی راستەقینە تەقاندووە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.”
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، تەقەکردنەکە هیچ بریندارێکی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنا.
سەرچاوەکان گوتیان، ژمارێک کەسایەتی و ریش سپیەکان هەروها شێخەکانی شارەکە داوایان لە خۆپێشاندەران کرد ئارام بگرن.