هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژنامەی فاینێنشناڵ تایمزی بەریتانی ئاماژە بەوەدەکات، سعودییە پێداگیرە لەخوێندنەوەی داواکاری کۆمپانیایەکی سەربە حکومەتی چین، بۆ دروستکردنی وێستگەیەکى وزەی ئەتۆمی لە وڵاتەکەدا.
رۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، وێستگەکە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی سعودییە و نزیک لە سنورەکانی قەتەر و ئیمارات دروستدەکرێت.
سعودییە ئەم داواکارییە وەک کارتێکى فشار لەبەرانبەر ئەمریکا بەکاردەهێنێت،بەگوێرەى راپۆرتەکەش، واشنتۆن هیچ نیازێکى نییە ریاز دەستى بگات بە پیشەسازى یۆرانیۆم.
ماوەی چەندین ساڵە سعودییە لە هەوڵی ئەوەدایە، توانستی ئەتۆمی مەدەنی بەدەستبهێنێت، ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیشی لەگەل ئیسرائیل، یەکێکبوو لە مەرجەکانى ئەمریکا.
ئەم داواکارییەی سعودییە لەکاتێدایە کە وڵاتەکە، گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهاندا، بەم هەنگاوەش سعودییە دەیەوێت هەژموونی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر بکات.
پەیوەندییەکانی سعودییە و چین نزیکبووەتەوە و لەم هەفتەیەشدا چووە ناو کۆمەڵەی بریکسەوە، ساڵی 2022 لەپاش لوتکەیەک لەنێوان سەرۆکی چین لەگەڵ بەرپرسانی سعودییەم پەکین نێوەندگیری کرد بۆ ئاشتکردنەوەی ریاز و تاران.