ژمارەیەک کەس بە گولەی جەندرمەکانی تورکیا لە سەرێ کانییەوە بریندار بوون

سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەکانی شارۆچکەی مەبروکە لە سەرێ کانیێ باکووری حەسەکە، لەکاتی هەولدان بۆ چوونە ناو خاکی تورکیا، جەندرمەکانی تورکیا بە گولە  3 کەسی بریندارکرد و 7ی دیکەشی دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، جەندرمەکانی تورکیا لە میحوەری شارۆچکەی مەبروکا لە گوندەوارەکانی سەرێ کانیێ، دوای ئەوەی سێ کەس دیواری سنوورەکەیان بەزاند بریندار کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، 7 کەسی دیکەش لەلایەن جەندرمەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکراون، دوای ئەوەی دیواری سنوورەکەیان بەزاندووە، گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی چاودێری بەرامبەر شاری سەرێ کانیێ وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردن لە ئورفا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، جەندرمەکانی تورکیا  پەنجە مور و زانیاری کەسیەکانیان وەردەگرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی هەمیشەیی ناتوانن بچنە ناو خاکی تورکیا، هەروەها دواتریش لە ڕێگەی دەروازەی گرێ سپی  بەرەو باکووری سوریا دیپۆرت دەکرێنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکان کە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە گولەی جەندرمەکانی تورکیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا برینداربوون 35 کەسی تێپەڕاندووە، کە 6 لەوانە ژنن.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی