بەرێوبەرایەتی خۆسەر وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمرۆ دووشەممە،28\8\2023 بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ ساڵی 2023 _ 2024 دیاریکرد.
دەستەی پەروەردەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوامی کارگێری ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە 3/9/2023 دەستپێدەکات و خوێندکاران دوای هەفتەیەک لەو وادەیە دەست بە خوێندن دەکەن.
دەستەی پەروەردە لە کاتی پێشکەشکردنی راپۆرتی ساڵانەی خۆی وتی، ” لەماوەی رابردوودا چەندین ئاستەنگی هەبووە کە بووەتە رێگری لە بەردەم پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندن، دیارترینیان بۆردومانی بەردەوامی فرۆکه بێفرۆکەوان تورکیا و بوومەلەرزه وێرانکەرەکەی شوباتی ئەمساڵی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو ئاستەنگانە بوونە هۆی ئەوەی دەیان قوتابخانە لە بۆ خوێندن گونجاو نەبن، هەروها دۆخی دارایی بەرێوبەرایەتی خۆسەریش کاریگەری هەبووە تاوەکو وەک پێویست خزمەت بە کەرتی پەروەردە نەکرێت.
هاوکات بریار لە سوریا و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا لە 4\9\2023 پرۆسەی خوێندن دەستپێبکات.