ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڕەشەی کشانەوەی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، ئەمەش بەهۆی سڕکردنی لویس ڕوبیالیس وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی ئیسپانیا.
ڕوبیالێس لەلایەن فیفا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دوایین ڕوداوی نێو یاریگای یاری كۆتایی مۆندیالی خانمان.
وە ماڵپەڕی ئیسپانی “ئۆندا سیرۆ” ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەندرۆ کامپس، داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە ڕێوشوێنی بەرگری بەرانبەر ڕوبیالێس بگرێتەبەر، دوای ئەوەی حکومەتی ئیسپانیا هەوڵێکی بەرچاوی نیشاندا بۆ ڕزگاربون لە سەرۆکە راگیراوەكەی.
ئەم بڕیارەی ئیسپانیا بە واتای ڕاگرتنی بەشداری تیپ و یانەکانی ئیسپانیا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی ئەوروپا، وەک خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئەوروپا و خولی کۆنفرانس، ئەمە جگە لە پاڵاوتنەكانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا. لە ئەگەری جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا و کشانەوەی لە یوێفا، بە دڵنیاییەوە یانەکانی ئیسپانیا ناتوانن بەشداری پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکانی یەکێتی ئەوروپا بکەن.