هەولێر- نۆرس پرێس
سوپای ئوردن ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستووەتە خوارەوە كە لە خاكی سوریاوە چوەتە ئاسمانی وڵاتەكەیان.
سوپای ئوردن لە راگەیەندراوێكیدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی پاسەوانی سنور بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان و دەزگا ئەمنییە سەربازییەكان، هەوڵێكیان بۆ بەزاندنی سنور بە شێوەیەكی نایاسایی لە خاكی سوریاوە بۆ ناو خاكی ئوردن دەستنیشان كرد، راستەوخۆش دوای دەستنیشانكردنەكە لەناو خاكی ئوردندا خرایە خوارەوە.
باسی لەوەشكردووە، فڕۆكەكە بێفڕۆكەوانەكە دۆزراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە.
سوپای ئوردن لە باسی لەوەشكردوە، ئەمە سێیەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە كە لە ماوەی مانگی ئابی ئەمساڵ لەلایەن سوپای ئوردن خراوەتە خوارەوە.
پێشتر سوپای ئوردن رایگەیاندبوو، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە هەڵگری ماددەی هۆشبەر بووە و لە سوریاوە هاتوەتە ئاسمانی وڵاتەكەیان، لەلایەن هێزەكانیانەوە خراوەتە خوارەوە.