فەرەنسا هۆشداری دەداتە ئەوروپا لە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات

هەولێر – نۆرس پرێس

بەرپرسانی فەرەنسا هۆشدارییان بە هاوپەیمانە ئەوروپییەکان داوە لە ئەگەری گەرانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ دەسەڵات، پێویستی بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەک دەبێت بۆ یارمەتیدانی کیێڤ.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی فەرەنسا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە هاوپەیمانانی ئەوروپی پێویستە خۆیان بۆ ئەگەری گەرانەوەی ترەمپ ئامادە بکەن، چونکە ئەمە پێویستی بەوە دەبێت کیشوەرەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی چەک لەوان تۆپخانە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت دابینکردنی چەک دابین بکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فەرەنسا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات پشتگیری لە وەرگرتنی ئۆکرانیا لە ناتۆ دەکەن.

جێگای سەرنجە کە ترەمپ بەڵێن دەدات کە بە “دەستبەجێ” وەستانی ململانێکان و “زۆر بە ئاسانی” لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەنها لە ئەگەری دووبارە هەڵبژێردرایەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا.

ئۆکرانیا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی رووسیا لە ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022، هاوکارییەکی زۆری دارایی و سەربازیی لە وڵاتانی رۆژئاوایی وەرگرتووە، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.