ماکرۆن وادەی کۆنفرانسی ئاسایشی بەغدا رادەگەیەنێت و پەیامێک لەبارەی سوریاوە دەنێرێت
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد داوای “هاوکاری زیاتر” لە سوریا بکەن لە شەری دژی “تیرۆر” ئەگەر بیانەوێت بیخەنەوە نێو ئۆرگانەکانی ناوچەکە.
ماکرۆن لە کۆنفرانسی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا کە لە پاریسی پایتەخت بەرێوەچوو، ئەمەی راگەیاند، کاتێک ئاشکرایکرد کە کۆنفرانسی داهاتووی بەغدا سەبارەت بە ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەرێوەدەچێت.
ماکرۆن بە ئاماژەدان بە ئەگەری بەشداریکردنی دیمەشق لە کۆنفرانسەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە یەکگرتنەوەی دیمەشق دەبێت “زیادکردنی هاوکاری لە شەری دژی گروپە تیرۆریستییەکان” ئەگەری گەرانەوەی پەنابەرانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە “گەرەنتی” لەخۆ بگرێت. “
ماکرۆن لە وتارەکەیدا ئەولەویەتەکانی خۆی بۆ سیاسەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرا کرد لە ناوەراستی شەری رووسیا دژی ئۆکرانیا و دیپلۆماسیەتی فەرەنسا کە لە هەندێک وڵاتی ئەفریقا رەخنەی زۆری لێگیراوە.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریی دا لە “مەترسی لاوازبوونی” ئەوروپا و رۆژئاوا.
هەروەها لە وتارەکەیدا خوازیاری ئازادکردنی چوار هاووڵاتیی فەرەنسی کە لە ئێران “لە بارودۆخێکی قبوڵنەکراودا” راگیراون و ئیدانەی کرد کە “هیچ شتێک پاساو بۆ دەستبەسەرکردنی” هاووڵاتیانی فەرەنسی لە زیندانەکان و لە بارودۆخێکی قبوڵنەکراودا لە ئێراندا سەرکۆنە کرد.