ئەندامێکی لیژنەی پەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ نۆرس پرێس جیاوازی نێوان پەیمانی کۆمەڵایەتی کۆن و نوێ دەخاتەڕوو
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فەتحوڵڵا حەسۆ، ئەندامی لیژنەی فراوانکراوی پەیمانی کۆمەڵایەتی رۆژئاوای کوردستان، دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، “جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پەیمانی کۆمەڵایەتی کۆن و نوێدا هەیە، بەتایبەتی لە میکانیزمی پێکهێنانی ئەنجومەن و قەزاکان و سیستەمەکەیان و بێلایەنکردنیان، لە رێگەی پێکهێنانی هەرێمەکانەوە.”
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس روونیکردەوە، “هەر ناوچەیەک ئەنجوومەنی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری تایبەت بە خۆی هەیە، ئەنجومەنی گەلیش ئەنجوومەنی هەموو ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبێت”.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2021دا، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان ویستی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی میساقی پەیمانی کۆمەڵایەتییە کارپێکراوەکان راگەیاند، ئەمەش وەک هەنگاوێکی چالاکانە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە هەموو ئەو ناوچانەی کە بەڕێوەی دەبات.
بەڕێوبەریی خۆسەریی پەیمانی کۆمەڵایەتی وەک بناغەیەکی تیۆری و کردەیی و یاسایی و رێسای ڕێکخراوەیی پێناسە دەکات، کە پەیوەندی نێوان سزادەر و سزادراو پێناسە دەکات و ماف و ئەرکی تاک و بەرپرسانی ناو کۆمەڵگا روون دەکاتەوە.
رەشنووسی پەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر داڕێژرا، لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی فراوانکردنەوە، کە لە 180 ئەندام پێکهاتبوو، کە نوێنەرایەتی سەرجەم چینە کۆمەڵایەتییەکان، پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان دەکات.
ئەمەش بە ئامانجی لکاندنی ئەو ناوچانەی دیکە کە لە دەستی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” رزگارکراون، خستنەڕوویان وەک بەشێک لە ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی رۆژئاڤا.
لەم سۆنگەیەوە، حەسۆ گوتی، “رەشنووسێکی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ ئامادەکراوە، کە لەلایەن لیژنەیەکی بچوکترەوە گفتوگۆی لەسەر کراوە و دواتر پێشکەشی لیژنەی فراوانکردن دەکرێت، بۆ هەموارکردنەوەی رەشنووسەکە، بۆ پێکهێنانی دەقی کۆتایی پەیمانی کۆمەڵایەتی رۆژئاوای کوردستان، کە لە چوار دەروازە و حەوت بەش پێکدێت”.
ناوبراو لە میانەی گوتووێژەکەیدا لەگەڵ نۆرس پرێس باسی لەو چوار دەروازەیە کرد کە لەو بنەما سەرەکییانە پێکدین و هەموو ئەو زمانانە لەخۆدەگرێت، کە لە جوگرافیای رۆژئاوای کوردستاندا بوونیان هەیە، ئەمە جگە لە رێساکانی لامەرکەزییەت، ماف و ئازادیەکان، هەروەک چۆن پابەندییەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی بە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە، جگە لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و بڕگە گشتییەکان کە شێوازی پەیوەندی لە ناو “کۆماری سوریای دیموکراتی”دا پێناسە دەکەن، لە چوارچێوەی خۆبەڕێوەبەرییەکی دیموکراسیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەروەت و سامانی سروشتی هی کۆمەڵگایە و کردنی بە موڵکی تایبەت قەدەغەیە، وەبەرهێنان و بەڕێوەبردنیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەپێی یاسا رێکدەخرێت”، بەپێی قسەکانی.
پێویستی هەموارکردنەوە لەکاتێکدایە کە رەخنە لە پەیمانەکە دەگیرێت، کە لە ساڵی 2014دا جێبەجێ کرا، بەو پێیەی چەند بنەمایەکی سەرەتایی مافی مرۆڤیان تێدا فەرامۆش کراوە، وەک قەدەغەکردنی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، مافی پێداچوونەوەی دادوەری بەبێ دواکەوتن، هەروەها مافی پارێزەر لە ماوەی رێوشوێنی تاوانکاریدا، جگە لە چەندین تێبینی بنەڕەتی لە پێشەکیی “دەق”ەکەیدا.
حەسۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتییە گفتوگۆی لەسەر کراوە و هەموارکردنەوەی بەرفراوان بۆ مادەکانی لەلایەن لیژنەی فراوانکراوەوە کراوە، هەروەها سیمیناری جەماوەری لەڕێگەی مەیدانی و سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە ئەنجامدراوە و پێشنیارەکانیان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی هەمواری کۆتایی بکەن و پاشان دەیانخەنە بەردەم ئەنجومەنی گشتی بۆ پەسەندکردنی کۆتایی بۆ ئەوەی ببێتە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی جێگیر بۆ بۆ رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.
ئەو ئەندامەی لیژنەکە هۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی پەیمانەکەی بۆ هێرشی تورکیا و هەڕەشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ناوچەکە بە شێوەیەکی “سیستەماتیک و ئیستفزازی” گەڕاندەوە، پێیوابوو لە ماوەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت بۆ رێکخستنی ئەنجامی کۆتایی.