سەرجەم ناوچەکانی رۆژئاوایی کوردستان و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەبێتە یەک هەرێم
رەقە – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە رێگەی دانانی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێیەوە، قەوارێکی نوێ بە ناوی “هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا” کە هەموو ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لەخۆدەگرێت رادەگەیەندرێت.
لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە جیاتی دەستور، گرێبەستی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دام و دەزگاکان و دەستنیشانکردنی ئەرک و مافی تاکەکانی کۆمەڵگەکە.
فەرید عەتی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، پرسی گرێبەستی کۆمەڵایەتی نوێ “لە ماوەیەکی نزیکدا” بڵاودەکرێتەوە، پێشبینیشدەکات لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2023 بڵاوبکرێتەوە”.
فەرید عەتی بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوکردنی نووسینی رەشنووسەکە، دامەزراوەی نوێ لە نێو هەیکەلی بەرێوبەرایەتی خۆسەردا دروست دەبێت، بەو مەرجەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە یەک هەرێم پێکبێت، کە “هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتە سوریا” و کانتۆن لەخۆدەگرێت.
“ئەنجومەنی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا” لە هەیکەلی بەرێوبەرایەتی نوێدا جێگیرکراوە، لەبری “ئەنجومەنی گشتی”.
هەندێک دامەزراوە لە گرێبەستی کۆمەڵایەتیدا دروستدەکرێن، لەوانە “دامەزراوەی چاودێری” کە سەر بە ئەنجومەنی گەل دەبێت، لەبری ئەنجومەنی جێبەجێکردن، هەروەها “ئەنجوومەنی زانکۆکان” بە هەمان شێوە.
بەپێی قسەکانی فەرید عەتی گرێبەستە نوێیەکە “دادگای پاراستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی” دادەمەزرێنێت.
ئەو بەرپرسە لە بەرێوبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستە نوێیەکە ناوی ناحییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، سیستمە نوێیەکەش “لە کۆمۆنەوە بۆ ئەنجومەنی شارۆچکە” دەبێت، سەبارەت بە گەرەکەکانی شارەکەش، لە چەند “کۆمونێک” پێکدێت و یاسای هەڵبژاردن ژمارەی دانیشتووان دیاری دەکات، بەجۆرێک ناوچەکە وەک شارێک دەستنیشانبکرێت.
بەرپرسەکەی بەرێوبەرایەتی دەلێت، دوای پەسەندکردنی گرێبەستی کۆمەڵاتی نوێی، هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.
سەبارەت بە داهاتووی گرێبەستەکە لەسەر ئاستی سوریا، فەرید عەتی وتی، گرێبەستەکە هەموار دەکرێتەوە، “لە ئەگەری نزیکبوونەوە لەگەڵ دیمەشق یان رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند بۆ دەرکردنی دەستورێکی نوێ لە سوریا، ئەوا ماددەیەک لە نێو گرێبەستەکەدا هەیە کە رێگە بەهەموارکردنەوەی گرێبەستەکە دەدات”.
هەلومەرجێکان رێگربوون لە جێبەجێکردن
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گوتیشی، داڕشتنی رەشنووسەکە ساڵێک لەمەوبەر کۆتایی هات، بەڵام “مەرجی ئەمنی و ئابووری” رێگر بوو لە پەسەندکردنی گرێبەستە نوێیەکە دوای ئەوەی پێشکەشی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کرا.
سەبارەت بە یەکخستنی یاساکان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، عەتی ئاماژەی بەوەکرد، گرێبەستە نوێیەکە پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمەکانە، وەکو باوەر و سروشتی ناوچەکە لە رووی جوگرافی و دیمۆگرافییەوە، بەو پێیەی هەر هەرێمێک دەتوانێت یاسای تایبەتی خۆی دەربکات، بەمەرجێک دژایەتی نەبێت گرێبەستی کۆمەڵایەتی بێت.
گرێبەستی کۆمەڵایەتی نوێ زیاتر لە 100 ماددە لەخۆدەگرێت و ئەگەر هەیە زیادبکرێت.