لە عەفرین چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەستدرێژیان کردە سەر خێزانێکی کورد

عەفرین-نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە 27\8\2023 چەکدارانی گروپی ئەحرار شەرقییە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی و نزیک لە تورکیا، لە شارۆچکەی جەندەرێس لە گوندەواری عەفرین لە باکووری شاری حەلەب، بە بیانووی شەڕی نێوان منداڵان، هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد و بە چەقۆ گەنجێکی خێزانەکە بریندارکرا.

سەرچاوە خۆجێیەکانی شارۆچکەکە لە جەندەرێس به نۆرس پرێسیان راگەیاند، چەکدارانی ئەحرار شەرقییە بەتوندی له گەنجەکانی خێزانی “پێشمەرگه”ی شارۆچکەی جەندەڕسیان داوه، بەو هۆیەشەوە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرەتا شەر لە نێوان کۆمەڵێک منداڵی خەڵکی جەندیرێس و منداڵانی چەکدارە هاوردەکراوەکانی دێرەزوور روویدا، دواتر کەسوکاری منداڵە هاوردەکراوەکان کە لە نێو گروپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر خێزانە کوردەکان و لە گەنجیان داوە و فیشەکیان بە ئاسمانەوە تەقاندووە.

هاوکات دوێنێ شەممە، چەکدارانی گروپی ئەحرار شەرقیە نزیک لە تورکیا لە عەفرین، بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر گەنجێکی بنەماڵەی “پێشمەرگە” و هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گەنجەکە، ئەمەش سێیەم جارە کە هێرش بکرێتە سەر ئەو بنەماڵەیە لە شەوی نەورۆز چوار ئەندامی خێزانەکەی بە دەستی گروپی ئەحرار شەرقیە کوژران.

گروپی شەرقیە لە نێو سوپای نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە و لە تورکیا نزیکە، زۆربەی چەکدارانی گرۆپەکە لە ناوچەکانی جەندەرێس و عەفرین بڵاودەبنەوە، لە شەوی نەورۆزی ئەمساڵ چوار گەنجی کوردیان لە بنەماڵەی پێشمەرگیان کوشت.