بەرێوبەرایەتی خۆسەر بە رێژەی 100٪ مووچەی فەرمانبەرانی زیاددەکات

رەقە-نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، مووچەی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی بە رێژەی 100% زیادکرد.

بەرێوبەرایەتی خۆسەر بریاری ژمارە (27)ی دەرکرد، لە رێگەی ئەو بریارە مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی هەموارکردەوە.

بەگوێرەی بریاری نوێ، کەمترین مووچەی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر یەک ملیۆن و 40 هەزار لیرەی سوریی دەبێت، زۆرترین مووچەش 8 ملیۆن و 222 هەزار لیرەی سوری دەبێت.

بریارەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت، ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە بەشێوازی گرێبەست لە گەڵ بەرێوبەرایەتی خۆسەر کاردەکەن.

لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە یەک ملیۆن و 500  هەزار لیرەی سورییە.