سعودیە میوانداری جامی سوپەری ئەفریکا دەکات

ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ فیدراسیۆنی سعودیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی جامی سوپەری ئەفریکا لە نێوان یانەی ئەهلی میسری و ڕکابەرەکەی، یەکێتی پایتەختی جەزائیر، لە خاکی سعودیە بەڕێوەبچێت.

بڕیاردرا کە یاری کۆتایی پێشبڕکێی نێوان تیپی جینی سوور و هاوتا جەزائیرییەکەی لە 15ی ئەیلول، لە شاری تایف، لە گۆڕەپانی یاریگای مەلیک فەهد بەڕێوەبچێت.

یانەی ئەهلی وەرزی ڕابردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریکای بەدەستهێنا، یانەی ئیتیحاد ئەلعاسیماش نازناوی جامی کیشوەرەکانی بەدەستهێنا.

ڤیرۆن مۆسینگۆ ئۆمبا، سکرتێری گشتیی تۆپی پێی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریکا ڕایگەیاند، ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە جامی سوپەر دەبەین بۆ ناوچەیەکی نوێ لە سعودیە، وڵاتێک پێشکەوتنی گەورەی لە تۆپی پێی جیهانیدا بەدەستهێناوە.

لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، تۆپی پێی ئەفریکا لە ئێستادا لە ڕیزبەندی باشترینەکانی جیهاندایە و جێی خۆیەتی لە سەردەمێکدا کە زۆرێک لە ئەستێرە نێودەوڵەتییەکان بەرەو سعودیە دەڕۆن، جامی سوپەری بۆ ئەوێ بگوازرێتەوە.

تیپی جینی سوور بە 8 جار بە زۆرترین تاجی پێشبڕکێکە دادەنرێت، جیاوازی 4 نازناو لەگەڵ نزیکترین ڕکابەرەکانی کە یانەی زەمالکە.