هەولێر- نۆرس پرێس
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تا هاتنی ساڵی 2027 ژمارەی دارخورما لە وڵاتدا دەگاتە 25 ملیۆن، لەکاتێکدا لە ئێستادا 17 ملیۆن و 500 هەزارە، هەروەک ئاماژەی بە پەیڕەوکردنی بەرنامەیەک بۆ چەند هێندەکردنی لق و پۆپی جۆرە دەگمەنەکانی دارخورما کردووە.
هادی هاشم یاسیری، بەڕێوەبەریی گشتیی بەشی باخداری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راگەیاند، وەزارەتەکەی کە پلانێکی تۆکمەی بۆ پەرەپێدانی دارخورما لە وڵات پەسەند کردبوو، پلانێکی ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی نەمامی جۆرە دەگمەنەکانی دارخورما، جا چ لە عێراق بێت یان وڵاتانی دیکە، لەسەرووی هەمویانەوە جۆرێکی نادیارە کە بەزۆری سێ ساڵ جارێک لە نێوان پێنج بۆ 10 لق بەرهەم دەهێنن.
وتیشی، بەرنامەی بڵاوبونەوە و زۆرکردنی بە وەرگرتنی دوو تەوەری سەرەکی ئەنجام دەدرێت، یەکەمیان بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کشتوکاڵی شانەکردن کە نوێترینە لە جیهاندا، دوەمیان بە بەکارهێنانی شێوازی (تۆو) لێگرتنەوەیان، کە ئاماژەی بەوەدا لەسەر ئاستی ئەزمونی و لێکۆڵینەوەیی ئەنجام دەدرێت بە رێژەیی سنوردار کە تەنها 100 نەمام دەگرێتەوە، کە لە ناوەوەی دو وێستگەی بازنەیی جێبەجێدەکرێن کە یەکێکیان لە قەزای مەندەلی پارێزگای دیالە و ئەوی دیکەیان لە پارێزگاری کەربەلا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکرد، ئەو جۆرە نادیارەی دارخورما کە نرخی فرۆشتنی یەک کیلۆ خورما لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، دەگاتە شەش هەزار دینار، ئەوەش ئاماژەیە بۆ جیاکردنەوەی کوالێتی و تایبەتمەندییەکانی و بەرهەمی ساڵانەی کەمە بەراورد بە جۆرەکانی دیکە.
ئاشکراشی کرد، تەوەری زۆربونی دارخورما لە دەستپێکی مانگی کانونی دوەمی داهاتو دەستپێدەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژمارەی خورماکان لە وڵاتدا ئێستا گەیشتوەتە 17 ملیۆن و 500 هەزارە، لە ساڵی 2027دا دەگاتە 25 ملیۆن دارخورما.