داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی “هەسەدە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند
دێرەزووە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشەممە، رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) لە رێگەی ئاژانسەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێک بۆ سەرئۆتۆمبیلێکی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزور، راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی “ئەعماق”ی نزیك لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تیایدا هاتووە کە چەكدارانی رێکخراوەکە بە بۆمبی چێنراو ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هەسەدەیان تەقاندوەتەوە، لە شارۆچكەی “ئەلسەبحە”.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە بۆمبێکی چێنراو لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هەسەدەدا، تەقیوەتەوە، لە سەر رێگای گشتی.
ئاماژەی بە زیان پێگەشتنی ئۆتۆمبیلەکە داوە، بە بێ بوونی زیانی گیانی.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە چڕ و پڕە ئەمنیانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان پێکردووە، گوندەوارەکانی دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینن، ئەمەش ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتیی هۆزەکان و دانیشتوانی سیڤیل، دەکاتە ئامانج.
دوێنێش رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە رێگەی میدیاکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە هێرشێک بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.