لەنێویاندا دوو منداڵ هەیە.. لە ماوەی 24 کاتژمێردا چوار کەس لە دێرەزوور خنکاون

دێرەزوور-نۆرس پرێس

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار کەس لە رووبارەکانی فورات و خاپور لە دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا خنکاون.

عەبدولجاسم دانیشتووی شارۆچکەی حەوایج زیاب لە رۆژئاوای دێرەزوور رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی موهەنەد عەزیز، بەهۆی خنکانەوە لە رووباری فورات، لە کاتی مەلەکردن گیانی لەدەستدا.

جاسم ئاماژەی بەوەشکرد، گەران بەدوای تەرمەکەدا هێشتا بەردەوامە، ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، مەیسەر ئەلسەبحی (20 ساڵ) بە خنکان گیانیلەدەستدا، لەکاتێکدا لەگەڵ هاورێکانی مەلەیان دەکرد، لە رووباری فورات لە شارۆچکەی ئەلجەلا لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

لە گوندەوارەکانی باکوری دێرەزوور، مەشاری ئەلعەلی (15 ساڵ)، خەڵکی شارۆچکەی ئەلسور، لەکاتی مەلەکردن لە رووباری خابور لە گوندەوارەکانی باکوری دێرەزوور گیانی لەدەستدا و خنکا.

ئەو سەرچاوانەی لە گوندەوارەکانی باکوری دێرەزوورەوە هاتوون، ئاماژەیان بەوەشکردووە، یاسین ئەلوەکاع تەمەن 18 ساڵ بەهۆی خنکانەوە لە کەناڵی ئاودێری لە شارۆچکەی ئەلسور لە گوندەواری باکوری دێرەزوور گیانی لەدەستداوە.

سەرەرای هۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی مەلەکردن و زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان، هێشتا رووباری فورات قەرەباڵغە لە منداڵ و گەنج کە ئارەزووی مەلەکردنیان هەیە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پچرانی کارەبای ناوچەکە.