چوار منداڵ لە مەنبج بەهۆی مینێکی چێندراو گیانیان لەدەستدا

مەنبج-نۆرس پرێس

شەوی هەینی-پێنجشەممە، چوار منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو، لە گوندی قەرت ویران لە مەنبجی باکوری سوریا گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە گوندی قەرت ویران لە رۆژئاوای شاری مەنبەج بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکەدا چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی منداڵەکانم دەستکاری مینەکەیان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵانە لە کاتی گەیشتنیان بە نەخۆشخانەیەکی شاری مەنبەج گیانیان لەدەستداوە، لە ئەنجامی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج، لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاندووە کە ئەو مینانە پاشماوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، دوو برا گیانیان لەدەستدا و دوو کچیش برینداربوون، ئەمەش بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کە داعش بەجێی هێشتووە لە دەوروبەری گوندی عەون ئەلدادات لە باکوری شاری مەنبج.