“داعش” دەرئەنجامی ئەو هێرشانە ئاشکرا دەکات کە هەفتەی رابردوو ئەنجامیداوە

دێرەزوور-نۆرس پرێس

رۆژی هەینی، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەرئەنجامی هێرشەکانی ئاشکراکرد، کە بە گوتەی خۆی هەفتەی رابردوو ئەنجامیانداوە، لە سوریا و عێراق و بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا.

رۆژنامەی ئەلکترۆنی، ئەلنەبا، سەر بە رێکخراوەکە، کە لە لیستە نێودەوڵەتییەکانی تیرۆردا پۆلێن کراوە، بڵاویکردەوە، ئەندامەکانی هەفتەی رابردوو یەک هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراون، “هەسەدە” ، کە لە ئەنجامدا “یەک قوربانی و دوو برینداری لێکەوتەوە”.

رۆژنامەی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامەکانی سوپای عێراقیان کردە ئامانج بە چوار ئۆپەراسیۆن لە کەرکوک و سەڵاحەدین، کە لە ئەنجامدا “هەشت قوربانی و لەناوچوونی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی” لێکەوتەوە.

لە رۆژئاوای ئەفریقا “ئەو رێکخراوە توندرەوە 19 کەسی کردووەتە ئامانج و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە، لە ئەفریقای ناوەراستیش باسی دوو هێرشی کرد کە لە ئەنجامدا 23 کەس کوژران یان بریندار بوون”.

هەروەها باسی لە دوو ئۆپەراسیۆنی خوراسان و مۆزەمبیق کرد کە لە ئەنجامدا “شەش کەس لە خوراسان، و 14 کەس لە مۆزەمبیق” کوژران و بریندار بوون.

لە مالی، رێکخراوەکە راپۆرتی دا کە “لە چوار هێرشدا 20 کەس کوژراون یان بریندار بوون”.