هەولێر – نۆرس پرێس
سەرچاوەکانی هەواڵ پێشبینی ئەوە دەکەن کە نرخی ئایفۆن 15 لە 799 دۆلارەوە دەستپێبکات، بەرزترین جۆری ئایفۆنیش کە 15 Pro maxیە نرخەکە دەگاتە 1799 دۆلار.
بەهۆی نەبوونی هیچ لقێکی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ لە هەرێمی کوردستان، لە کاتی دەرچوونی زنجیرەیەکی نوێی ئایفۆن نرخەکان لەشارەکانی هەرێم بەراورد بە نرخە فەرمییەکان چەند سەد دۆلارێک گرانتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت نرخی IPhone 15 pro max بگاتە 2000$.
خاوەنی دوکانی موبایل و فرۆشیارانی موبایل بەگشتی ئاشکرای دەکەن کە بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتیان لە 15 رۆژی سەرەتای هاتنی ئایفۆنی نوێ، نرخی ئایفۆن لەلایەن مۆبایل فرۆشانەوە جێگیر ناکرێت و هەر کەسەو بە ویست و ئارەزووی خۆی موبایلی ئایفۆن دەکڕێت و دەفرۆشێت.
لە هەرێمی کوردستاندا لە سەرەتای گەیشتی ئایفۆن بۆ بازاڕەکان نرخەکەی تا 300 دۆلار بەراورد بە نرخە فەرمییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ گرانتر دەبێت