نهێنییەکانی پشت رۆشتنی لاپۆرت بۆ یانەی نەسر

ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیا باس لە نهێنی بڕیارەکەی “ئیمریک لاپۆرت”ی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی کردووە بۆ رۆشتنی بۆ خولی سعودی.

دوێنێ پێنجشەممە یانەی نەسر گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ لاپۆرت راگەیاند، بۆ بەهێزکردنی هێڵی دواوەی یانەکە لەم وەرزەدا، ئەمەش دەبێتە شەشەم گرێبەستی یانەکە لەم هاوینەدا.

رۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی نهێنی ئەو گۆڕانکارییەی ئاشکرا کرد، کە لە ژیانی وەرزشی “لاپۆرت”دا روویداوە، بە پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسرەوە، سەرەڕای ئەوەی ئارەزووی بەردەوامبوونی لە یاریکردن لە یانە ئاست بەرزەکاندا هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای زنجیرەیەک گرێبەستکردن، لاپۆرت ئومێدی بە یاریکردن لەگەڵ سیتیزنز نەما، سەرەتا لە رۆبن دیازەوە دەستیپێکرد و پاشان ئاکانجی و ناسان ئاکی، هاوکات هاتنی جۆسکۆ گڤاردیۆل کۆتایی بە هەر هیوایەک هێنا، بۆ ئەوەی لە لوتکەدا بمێنێتەوە و رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت.

رۆژنامەکە رایگەیاند، “(لاپۆرتی تەمەن 29 ساڵ) ئاواتەخوازی شتێکی زۆر گەورەتر بوو، بەو پێیەی خەونی ئەوە بوو پەیوەندی بە یانەیەکی ئیسپانییەوە بکات، جا بەرشەلۆنە بێت یان ریاڵ مەدرید، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی لەو یانانەوە بۆ نەهاتووە”.

راسیانگەیاندووە کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ خواستی ئەو بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە چێژوەرگرتن لەو کێبڕکێیانەی کە لە ئەوروپا دەبینرێت.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، بۆیە لە کۆتایدا لاپۆرت بڕیاری پەیوەندیکردنی داوە بە یانەی نەسرەوە، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە کە هەردوو یانە ئیسپانییەکە هیچ هەنگاوێکیان نانێن بۆ گواستنەوەی،