له يادى ئه‌نفالى باديناندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای قەرەبوو لە بەغدا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
له يادى ئه‌نفالى باديناندا، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “حكومه‌تى عێراق ده‌بێت ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييانی ئەنفال جێبه‌جێ بكات.”
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە: “له يادى (35) ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه يادی شه‌هيدانى خه‌ڵكى سڤيلى بادينان و ته‌واوى قوربانييانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال ده‌كه‌ينه‌وه. ساڵى 1988 له گه‌رميانه‌وه تا بادينان (182) هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان به منداڵ و ئافره‌ت و پير و گه‌نجه‌وه، بوونه قوربانيى ئه‌و تاوانه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.”
سەرۆکی حکمومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە، دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى له قه‌ڵه‌م داوه، “بۆيه له كاتێكدا گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفال به بير ده‌هێنينه‌وه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى، ده‌بێ ئه‌ركى خۆى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان جێبه‌جێ بكات و له ئێش و ئازاريان كه‌م بكاته‌وه”.
ئەمە جگە لەوەی نێچيرڤان بارزانى له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينی بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و به‌حركه و ده‌وروبه‌ريان دووپات ده‌كاتەوە، کە ئه‌وان ئه‌و رۆژه سه‌ختانه له كه‌مپه‌كانى جێژنيكان به هاناى راگوێزراوان و لێقه‌وماوانی ئه‌نفالى بادينانه‌وه چوون و ده‌ستى يارمه‌تى و هاوكارييان بۆ درێژ كردن.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: “خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى ناوخۆييمان، كارى جددى و هه‌وڵدان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى وه‌ك ئه‌نفال و ناساندنى به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى جيهان، باش‌ترين يادكردنه‌وه و وه‌فادارييه بۆ گيانى پاكى قوربانييانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان”.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە “ده‌بێ مێژوو و ڕابردووى تاڵى گه‌لانى عێراق، وانه و په‌ند و هانده‌ر بن بۆ كارى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و مسۆگه‌ركردنى مافى ته‌واوى پێكهاته‌كان له عێراقى نوێ‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه و ئازادى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان پارێزراو بن”.