وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاكان فیدان دوای تەواوبوونی دیدار‌و کۆبوونەوەکانی لە بەغدای پایتەخت، دوێنێ شەو گه‌یشته هه‌ولێری پایتەخت و له‌لایه‌ن چەند بەرپرسێکی فەرمی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
یەکەم سەردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستی پێكرد.
له به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاكان فیدان له‌گه‌ڵ سەرۆکۆماری عێراق له‌تیف ره‌شید و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانییان تاوتوێكرد.
پێش کەمێکیش میدیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان هەواڵی کۆبوونەوەی وەزیرەکەی تورکیایان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکردووە.
هەر بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش بەشدارە، کە ئەویش ئەمڕۆ گەشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.