تورکیا دیپۆردتکردنی سورییەکان چرتردەکاتەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
هێزەکانی تورکیا زیاتر لە 300 پەنابەری سوورییان لە تورکیاوە بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی گرۆپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بەرەی نوسرە لە رێگەی دەروازەگانی گرێ سپی و باب سەلامە دیپۆرتکردەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا زیاتر لە 130 پەنابەریان لە تورکیاوە رادەستی پۆلیسی سەربازی سەر بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئەنقەرە لە دەروازی گرێ سپی لە باکوری پارێزگەی رەقە کردوە، و 66 کەسی دیکە لە رێگەی باب سەلامەوە لە باکوری حەلەب دیپۆرتکران بۆ نێو خاکی سوریا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەروەها هێزەکانی تورکیا ئەمرۆ 170 پەنابەری سوریایان بەرەو پارێزگەی ئیدلبی ژێر کۆنترۆلی بەرەی نوسرەدا دیپۆرتکرد، لەنێویاندا 46 ژن لەگەڵ منداڵەکانیان”.
بەپیێ بەشی بەڵگەکردن و چاودێریکردن لە نۆرس پرێس، لە سەرەتای مانگی ئابەوە تاوەکو ئێستا، تورکیا لە رێگەیا هەر سێ دەروازەی (گرێ سپی، باب هەوا و باب سەلامە)وە 11 هەزار و 800 پەنابەری سوری لە تورکیاوە بۆ نێو خاکی سوریا دیپۆرتکردوە.