تورکیا 80 پەنابەری سوریی دیپۆرتی باکووری رۆژئاوای سوریا دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 کەسیان لە دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا، کە دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) کۆنترۆڵی دەکات، 80 کەسیان بۆ گوندەوارەکانی ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا دیپۆرتکردەوە.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 کەسیان لە پەنابەرە سوورییەکانی تورکیا لە تورکیا بۆ گوندەوارەکانی ئیدلب، لە دەروازەی سنووری باب ئەلهەواوە بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دیپۆرتکردنەوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ناوەراستی ئەم مانگە دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.
دوێنێ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 300 پەنابەری سوورییان لە زەوییەکانیانەوە بەرەو ئەو ناوچانە دەرکرد کە لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان لە باکووری سوریا کۆنترۆڵکراون، لە رێگەی دەروازەکانی تەل ئەبیاد، باب ئەلسەلامە و باب ئەلهەوا.
لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکیان لە دژی ئەو پەنابەرە سووریانەی کە لەسەر زەویەکانی نیشتەجێن، بەتایبەت شاری ئەستەنبوڵ دەستپێکردووە، کە بە گوتەی چالاکوانان، لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردووەوە زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەسیان دیپۆرتکردووەتەوە.