تورکیا ئۆتۆمبیلێک لە ڕۆژئاوای قامشلۆ دەکاتە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە نزیک چوارریانی عەلی فرۆ لە ڕۆژئاوای شاری قامشلۆ کردە ئامانج، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان باس لە قوربانی و برینداربوون دەکەن.
پەیامنێری نۆرس پرێس ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای نێوان شاری قامشلۆ و عامودە لە نزیک چوارریانی عەلی فرۆ ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بووەتە ئامانج لە جۆری ڤان بووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە، هاوکات شایەتحاڵەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە .