ماراسۆنی دوبەی یەکێکە لە دیارترین چالاکییە وەرزشییەکانی ساڵانە لەناوچەکەدا

ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس

ماراسۆنی دوبەی یەکێکە لە دیارترین چالاکییە وەرزشییەکان لە ناوچەکەدا، کە لە 7ی 1ی 2024 بۆ جاری 23یەمین لە شاری دوبەی ئیماراتی و بە هاوکاری ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی بەڕێوەدەچێت .

ماراسۆنی دوبەی پێکهاتووە لە 3 پێشبڕکێ بۆ مەودای 4 و 10 کم، و ماراسۆنی کلاسیک بۆ مەودای 42.195 کیلۆمەتر، لەسەر ڕێگای ئوم سوقیم دەست پێدەکات و کۆتایی دێت.

سەعید حەریب، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی رایگەیاند، ماراسۆنی دوبەی ئامادەیییەکی بەهێز و جێگیرکراوی هەیە وەک یەکێک لە گەورەترین ڕوداوە وەرزشییەکانی ساڵانە لەسەر گۆڕەپانی وەرزشی جیهانی، پێشبڕکێکە جێگەی دڵخوازی ڕاکەرانی هەموو تەمەن و ئاستەکانە، بۆیە گرنگە شارەکە هەموی لە پشتیەوە بێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوام دەبین لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوکارەکانمان لە دەزگاکانی حکومەت، و لەگەڵ ڕێکخەران، بۆ ڕێکخستنی بۆنەیەکی دیكەی لەبیرنەکراو کە ڕاکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێتە دڵی شارەکە.

پیتەر کۆنێرتۆن، بەڕێوەبەری گشتی چالاکییەکە رایگەیاند، سوپاسی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی، پۆلیسی دوبەی، دەسەڵاتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی و شارەوانی دوبەی دەکەین کە لەگەڵمان کاردەکەن بۆ ئاسانکاری ماراسۆنی دوبەی 2024، دەزانین کە ڕێکخستنی ماراسۆنێک لەناو شارەکەدا نوێنەرایەتی ئاڵەنگاریەكی گەورەیە بۆ وەزارەتەکانی حکومەت، بەتایبەتی لەگەڵ بونی نزیکەی 3.6 ملیۆن کەس کە لە دوبەی نیشتەجێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە سادەیی نەماندەتوانی لەسەر شەقامەکانی ئیمارەتەکە کاربکەین بەبێ هاوکاری هاوبەشەکانمان لە شارەکەدا، سوپاسی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی دەکەین بۆ هەماهەنگی بەنرخ و پشتگیری بەردەوامیان.

وەرزشوانانی سەرەکی و ئەستێرەکانی سەرهەڵداو و منداڵانی بچوک چاویان لە ماراسۆنی دوبەی 2024 دەبێت وەک دەرفەتێکی تەواو بۆ دانانی کاتێکی پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیاد تەنیا شەش مانگ پێش دەستپێکردنی ئۆڵمپیادی هاوینە لە پاریس.

ڕێڕەوەکە بە تایبەتمەندی نەرم و نیان و دۆستانە ناسراوە بۆ هەردو ڕاکەری نوخبە و ناپیشەیی.

هەردو ڕەگەزی نێر و مێ تاوەكو 30ی نیسانی 2024 مۆڵەتیان هەیە بۆ ئەوەی سەرکەون بۆ وڵاتەکەیان و ئەو ستانداردەی کە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی و فیدراسیۆنی نیشتمانی خۆیانەوە دانراوە بۆ بەشداریکردن لە ماراسۆن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024.

کۆنرتۆن دەڵێت، وەرزشوانانی نێودەوڵەتی بە باشی دەزانن کە ماراسۆنی دوبەی پێشبڕکێیەکە کە دەتوانێت بیانخاتە ناو ڕیزبەندی جیهانییەوە و دەرگاکان بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارێکی سەرکەوتوی ڕاکردن لە مەودای دوردا بکەنەوە.

ماراسۆنی دوبەی کە یەکێکە لە دیارترین چالاکییە وەرزشییەکانی ساڵانە و کۆنترین پێشبڕکێی ڕاکردنی مەودای دورە لە ناوچەکەدا، لە 7ی 1ی 2024 بۆ جاری 23یەمین دەگەڕێتەوە دڵی شاری دوبەی و بە هاوکاری ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی بەڕێوەدەچێت.