خۆپیشاندانەکانی دەرعا و سوەیدا لە دژی حکومەتی دیمەشق بەردەوامن

دەرعا – نۆرس پرێس

دانیشتووانی شارۆچکەی سەیدە، لە گوندەوای دەرعا، بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوای “رووخاندنی رژێمی سوریا”یان کرد.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگەی دەرعا لە باشوری سوریا بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، دەیان دانیشتووی شارۆچکەی سەیدا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەرعا، لە دژی حکومەتی سوریا خۆپیشاندنیان کرد و هاتنەوە سەر شەقام.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، خۆپیشاندەران لە گۆرەبانی غاریە لە ناوەراستی شارۆچکەکە کۆبوونەتەوە و “ئاڵای شۆرشی سوریا”یان بەرزکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەروو، خۆپیشاندەران دروشمی “رووخانی رژێم”یان وتەوە و داوای ئازادی و کەرامەتیان کردووە.

هەر لە هەمان چوارچێوەدا هەمان سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە چالاکوانان دروشمیان دژە حکومەتی دیمەشق لەسەر دیوارەکانی شارۆچکەی سەهوە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دەرعا نووسیوە.

خۆپیشاندەران لە رێگەی نووسینەکانیانەوە داوای رۆیشتنی “سەرۆکی رژێم”ی سوریا، بەشار ئەسەد کردیان و جەختیان لەسەر بەردەوامی خۆپێشاندان و نارەزایەتییەکان کردەوە.

هاوکات لە شارۆچکەی تەل شیهاب لە گوندەواری رۆژئاوای دەرعاش خۆپیشاندان ئەنجامدارە.

ماوەی شەش رۆژە لە هەردوو پارێزگەی دەرعا و سوەیدا لە باشوری سوریا کە لە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی سوریان، خۆپێشاندان لە دژی خرابی دۆخی ئابوری بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەکان خۆپێشاندان ئەنجامدەدرێت.