خۆپیشاندەرانی سوەیدای ژێر کۆنترۆڵی دیمەشق داوای رووخاندنی رژێمی سوریایان کرد
سوەیدا-نۆرس پرێس
خۆپیشاندەرانی پارێزگای سوەیدا، ئەمرۆ سێشەممە 22/8/2023 لە گۆرەپانی کەرما، لە ناوەندی شاری سوەیدا لە باشووری سوریا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای رووخاندنی رژێمی سوریان کرد.
ماوەی پێنج رۆژە (لە17ی ئابەوە) لە شاری سوەیدای ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا و چەند شوێنی دیکەی ئەو پارێزگایە خۆپێشاندان لە دژی خراپی باردۆخی ئابووری و کەمی خزمەتگوزاریان ئەنجامددەدرێت.
مونیف رەشید، چالاکوان لە شاری سوەیدا، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەردەوامن لە نارەزایەتی و خۆپیشاندان و بایکۆتکردن تاوەکو دۆخی ژیانمان باشتر ببە و رووخانی رژێمی سوریا”.
رەشید جەختی لە “پێداگری لەسەر بنەماکانی شۆرشی سوریا” کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، “شۆرشی سوەیدا شۆرشی کەرامەتە نەک شۆرشی برسییەکان، وەک هەندێک دەڵێن” و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە سەرەتای شۆرشی سوریا تا ئێستا بەشدار بوون لە شۆرشەکەدا.
ئەبو کینان، خۆپیشاندەر لە گۆرەپانی کەرەما، بۆ نۆرس پرێس جەختی لەوە کرد کە دەبێت “دەسەڵاتی ستەمکار بروات”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەسەڵاتی ستەمکار، “هۆکاری برسێتی و ئاوارەبوونی گەلی سوریایە”، داوای لە هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد گرنگی بە هاوڵآتیانی سوریا لە نێوخۆی ئەو وڵاتە بدەن.