“ئاسایش” دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە دێرەزوور رادەگەیەنێت
دێرەزوور-نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) رایگەیاند، هێزەکانیان دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور، دەستگیر کردووە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاسایش دەڵێت، “لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ بازرگانانەکانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دوای چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، هێزەکانمان دوو کەسیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیرکرد کە پەرەیان بە مادەی هۆشبەر داوە “.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستیان بەسەردا “290 گرام حەشیش، کریستاڵ ، سێ دەرزی ترامادۆڵ، و 100 حەبی ماددە هۆشبەرەکان”.دا گرتووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە دانیشتووان لە هەر چالاکییەکی پەیوەست بە پەرەپێدان، خراپ بەکارهێنان یان فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاگاداری بکەنەوە، بە ئاگادارکردنەوەی نزیکترین خاڵی ئەمنی ئاسایش.