گرانی نرخی بلیتی فڕۆکەوانی نێوان قامشلۆ و دیمەشق

قامشلۆ-نۆرس پرێس

هێڵی ئاسمانی سوریا نرخی بلیتی ناوخۆیی بەرزکردەوە، لە نێوان شارەکانی قامشلۆ و دیمەشقی پایتەخت.

رۆژی دووشەممە، 21ی ئابی 2023، بەرپرسێکی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییەکانی قامشلۆ کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، کۆمپانیای ئاسمانی سوریا نرخی بلیتەکانی بۆ 590 هەزار لیرەی سوریی بەرزکردەوە، دوای ئەوەی 450 هەزار لیرە بوو.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای “شام وینگز” نرخی بلیتەکانیشی بەرزکردۆتەوە، کە لە 850 هەزار لیرەوە دەستپێدەکات بۆ ئاستی ئاسایی و بۆ بەشی بسنزی، دەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 250 هەزار لیرە.

لەئەنجامی زیادبوونی خواست لەسەر گەشتکردن بۆ دیمەشق بە هۆکاری جیاجیا، گەشتیاران لە سۆشیال میدیادا رایانگەیاندووە، بلیتی فرۆکەیان بە نرخی یەک ملیۆن و نیو بۆ هەر بلیتێک لە رێگەی دەڵاڵەکانەوە کریوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی بلیتەکان بەگوێرەی نرخی دۆلار لە بازاردا دیاریکراوە کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەرچووە، ئەمەش هێڵەکانی فرۆکەوانی ناچار دەکات باجی بلیتەکانیان بەرزبکەنەوە.

لەم دواییانەدا لیرەی سوری رووبەڕووی دابەزینی بەهاکەی بەخۆیەوە بووەتەوە کە لە نێوان 15-16 هەزار لیرەدایە لە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاری رەشدا، لە کاتێکدا نرخی ئاڵوگۆری دراوی بانکی ناوەندی 10 هەزار و 800 لیرە.