ئیسرائیل له‌ دیمه‌شق و ته‌رتوس چه‌ند خاڵێكی سوریای بۆردومانكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا له‌ هه‌ردو پارێزگای دیمه‌شق و ته‌رتوس، سێ سه‌رباز كوژراون و سیانیش برینداربون.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌عات 10:50 خوله‌ك ئیسرائیل بۆردومانی بۆ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دیمه‌شق ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات ئیسرائیل له‌ پارێزگای ته‌رتوس چه‌ند خاڵێكی تری سه‌ربازی كردوه‌ته‌ ئامانج.

ئاژانسه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌كانی سوریا توانیویانه‌ چه‌ند موشه‌كێك بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌: عه‌دنان حه‌مۆ