بانکی ناوەندی سوریا نرخێکی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕی لیرەی سوریی دادەنێت

قامشلۆ-نۆرس پرێس

ئەمرۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی سوریی، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی لە 10 هەزار و 900 لیرەوە بۆ 10 هەزار و 800 لیرە بۆ هەر دۆلارێک کەمکردەوە، بە رێژەی 100 لیرە دابەزی.

بەهای لیرەی سوریی بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، بەو پێیەی نرخی یەک دۆلار لە زۆربەی ناوچەکانی سوریی گەیشتە 15 هەزار لیرە، هەروەک چۆن دوو رۆژ لەمەوبەر گەیشتە 16 هەزار لیرە.

بەگوێرەی ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆری دراو دەکەن بۆ نۆرس پرێس، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاری قامشلۆدا 15 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن و 14 هەزار و 800 لیرە بۆ کرین تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ماڵپەری لیرەی ئەمرۆ، لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆری دراو گەیشتە 14 هەزار و 450 کرین و 14 هەزار و 650 فرۆشتن و لە حەسەکە و ئیدلبیش گەیشتە 14 هەزار و 900 لیرە فرۆشراو، 14 هەزار و 800 لیرە کرین.

لە شاری حەلەب نرخی دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 14 هەزار و 700 لیرە و بۆ کرینیش 14 هەزار و 500 لیرە.