عەفرین– نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، جەندرمەی تورکیا هێرشی کردە سەر چەند کۆچبەرێکی سوریا لە کاتێکدا کە هەوڵیان دەدا سنووری سوریا و تورکیا لە گوەندەواری عەفرین لە باکووری شاری حەڵەب ببەزێنن.
سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ جەندرمەی تورکیا لە کاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنووری سوریا و تورکیا لە نزیک گوندی دێرساوان لە باکووری رۆژهەڵاتی عەفرین لە گوندەواری شاری حەڵەب، بە توندی دەستدرێژییان کردووەتە سەر 13 کۆچبەری سوری و لێیانداون.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەندرمە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو کۆچبەرانەیان دەستبەسەرکردووە و دواتر رادەستی میلیشیای “شورتەی عەسکەری” لایەنگری تورکیایان کردوون لە عەفرین.
سەرجەم کۆچبەرەکان نیشانەی ئەشکەنجەدانی توندیان پێوە دەرکەوتووە، سێ گەنجیش کە لەنێو کۆچبەرەکاندا بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.