چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوەووە و چەند دۆسیەیەکیان تاوتوێکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی موحسن مەندەلاوی كۆبونەوە، ژمارەیەك پرس و دۆسیەی گرنگی خزمەتگوزاری و سیاسی، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە دۆخی گشتی عێراق تاوتوێكران”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كۆبونەوەكە جەختی لەسەر پێویستی خستنەڕووی یاساكانی پەیوەست بووە بە خزمەتكردنی هاوڵاتیان لە كارنامەی پەرلەماندا و كاركردن بۆ پەسەندكردنی خێرایان.
راشیانگەیاند، “لەپشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبین”.
لە راگەێنراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئاماژە بەوەشكراوە، “لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییە دوقۆڵییەكان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان و بەرژەوەندی حكومەت لە كراوەیی بەڕوی دەرەكی و رۆڵی سەرەكیی لە رەهەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ كراون”.
هەر بە گوێرەی راگەێنراوەکە، سەركردەكانی چوارچێوەكە هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت دوپاتكردەوە، بۆئەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و میكانیزمەكانی جێبەجێكردنیان سەركەوتوو بێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی پیکهاتووە لە کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکانی عێراق، کە لە مانگی ئازاری ساڵی 2021دا پێکهێنرا، لە ماڵی نوری مالیکی، کاتێک سەرکردە و نوێنەرانی پەرلەمانی سەر بە لایەنە شیعەکان، هادی عامری، عەمار ئەلحەکیم، حەیدەر عەبادی و ناسر ئەلروبەیعی بەشداریان کرد و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتیش بەشداریی کرد، بۆ ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بکرێتە گروپێکی پەرلەمانی نافەرمی کە هەوڵی هەماهەنگی هەڵوێستەکانی پێنج لایەنە سەرەکییەکەی شیعە بدات لە ناو پەرلەماندا، کە بریتین لە سائیرون، نەسر، دەوڵەتی یاسا، ئەلحیکمە، و ئەلفەتح.