گیانلەدەستدانی ئەندامێکی “ئاسایشی رۆژئاڤا” لە گوندەواری دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئەسایشی رۆژئاڤا) گیانی لەدەستدا، کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کە پێدەچێت ئەندامی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بن، لە شارۆچکەی ئەلسەبا لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کرایە ئامانج.
بەسام ئەلساڵەح، دانیشتووی شارۆچکەی ئەلسەبا، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە گەنجەکەیان کردە ئامانج، کە ناوی (جاسم ئەلساڵەح)ی تەمەن 31 ساڵە و ئەندامی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەکەدا لەکاتێکدا لە پشوودا بوو، تەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەئامانجکردنە راستەوخۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی و هاوکات هێرشبەرەکان بەدەم وتنەوەی دروشمەکانی پشتگیریکردن لە “داعش”ەوە هەڵهاتوون بۆ دەرەوەی شارۆچکەکە.
دوو رۆژ لەمەوبەریش، کاروانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە چەکی ئۆتۆماتیکی هێرشیان کرایەسەر، لە نزیک فولکەی ئەلعەتال لە شارۆچکەی شەحیل، لە لگوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.