هەولێر – نۆرس پرێس
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند، “متمانەیان هەیە” کە رووسیا لە شەری ئۆکرانیا شکست دەهێنێت.
زێلێنسکی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆپنهاگن لە وتارێکدا بۆ جەماوەرێک کە لە نزیک پەرلەمانی دانیمارک کۆبوونەتەوە، گوتی: ئەمرۆ دڵنیاین کە رووسیا ئەم شەرە دەدۆڕێنێت، دڵنیام کە ئێمە سەردەکەوین، چونکە راستییەکان لە لای ئێمەیە.
وتارەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا بە چەپڵە لێدانی جەماوەرێکی زۆری دانیمارکی پێشوازی لێکرا، کە ئاڵای ئۆکرانیایان بەرزکردبۆوە.
زێلێنسکی ئەو لێدوانەی دوای ئەوە هات کە رۆژێک دوای ئەوەی دانیمارک و هۆڵەندا رایانگەیاند کە فرۆکەی جەنگی “F-16″ی ئەمریکی بۆ کیێڤ دابین دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئاسمانی وڵاتەکەی، لە کاتێکدا ئۆکرانیا بەردەوامە لە هێرشی پێچەوانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی روسیا لە رۆژهەڵات.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکرد: گرنگترین شت ئەوەیە کە بە سەرکەوتن و هاوکاریمان پێکەوە دەیسەلمێنین، دووپاتی دەکەینەوە کە ژیان بەهای هەیە و مرۆڤەکان گرنگن، ئازادی گرنگە و ئەوروپاش گرنگە.
لە مانگی تەمموزی رابردوودا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندبوو، رادەستکردنی فرۆکەی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا لەلایەن مۆسکۆوە وەک “مەترسی ئەتۆمی” سەیر دەکرێت.