حەلەب – نۆرس پرێس
خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لە شاری حەلەب گلەیی لە دواکەوتنی گەیشتنی “نامەی بەنزین” دەکەن بۆ ماوەی نزیکەی 20 رۆژ، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەم دواییانەدا، بۆیە زۆربەی شوفێران روو لە بازاری رەش دەکەن بۆ بەدەستخستنەوەی بەنزین کە لە بازاری رەشدا نرخی یەک لیتر دەکاتە 20 هەزار لیرەی سوری.
ئەحمەد عید (23 ساڵ)، خاوەن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتە و خەڵکی گەرەکی عەزیزییە لە شاری حەلەب، دەڵێت “پێش ئەوەی نرخی بەنزین بەرزببێتەوە، لەماوەی 45 رۆژدا دوو نامەی بەنزین” پێدەگەیشت، پەیامێک بۆ وەرگرتنی “بەنزینی ئازاد” پەیامەکی دیکەش بۆ وەرگرتنی “بەنزینی پاڵپشتیکراو بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەڵوەشاندنەوەی “بەنزینی ئازاد” تەنها یەک پەیام پێیاندەگەیشت کە تایبەت بوو بە “بەنزینی پاڵپشتیکراو” بەڵام ماوەی 17 بۆ 20 رۆژ دەبێت ئەوەش پێاننەگەیشتووە.
جگە لەوەش ئوسامە ئەمیری (40 ساڵ)، خاوەنی تاکسییە و خەڵکی گەرەکی فورقانە لە شاری حەلەب، رایگەیاند کە “ماوەی 20 رۆژە نامەی بەنزین نەگەیشتووە دەستی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ناچار دەبێت لە بازاری رەش بە نرخێکی گران و هەرجارە بە نرخێکی جیاواز بکرێت، ئاماژە بەوە دەکات کە کا ودەلێت کاتتی دیاریکراو بۆ گەیشتنی نامەی بەنزین 6 رۆژە”.
ئوسامە ئەمیری وتی، حکومەت بریاری بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی دا، بە بیانووی دەستەبەرکردنی مادەکە و کۆتاییهێنان بە قەیرانی کەمی بەنزین بوو، بەڵام قەیرانێکی نوێی دروستکرد.
لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی حکومەتی سوریا، وەرگرتنی بەنزین و زۆربەی کەرەستاکانی دیکە وەکو بەشە خۆراک لە رێگەی نامەی مۆبایلە دەبێت.
لە ناوەراستی ئەم مانگەدا، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی سوریا، نرخی سەرجەم جورەکانی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەرزکردوە.
بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی بووتەوە هۆی نارازایەتی لە نێو خەڵکی سوریا بە تایبەتی لە پارێزگەکانی سوەیدا و دەرعا لە باشوری سوریا، و چەندین خۆپێشاندانی لە دژی خرابی دۆخی ئابوری و نەبوونی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا بەرێوەچوون.
نرخی بەنزینی ئۆکتانی90 پاڵپشتیکراو لە 3000 لیرەی سوری بۆ 8000 هەزار بەرزکرایەوە .