لە سعودیە هەڵۆیەك بە گرانترین نرخ فرۆشرا

هەولێر – نۆرس پرێس

لە ڕیازی پایتەختی سعودیە هەڵۆیەکی ئازاد كە بە 500 هەزار ڕیال فرۆشرا، بە گرانترین هەڵۆ دادەنڕێت لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بەمەش ژمارەی پێوانەیی شكاند.

پلاتفۆرمی زیادكردنی نێودەوڵەتی بۆ كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی هەڵۆ لە باكوری ڕیازی سعودیە شایەتحاڵی فرۆشتنی گرانترین هەڵۆی ئازاد بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە بە 500 هەزار ڕیال فرۆشراوە بەمەش ژمارەی پێوانەیی شكاند كە پێشتر هەڵۆیەك بە 270 هەزار ڕیال فرۆشرابوو.

زیادكردنەكەش بە 50 هەزار ڕیاڵ دەستیپێكرد پێش ئەوەی بە 500 ملیۆن ڕیاڵ بفرۆشرێت.

یانەی هەڵۆكانی سعودیە، هەڵۆی نایاب و دەگمەن لەسەر پلاتفۆرمی زیادكردنەكە پێشكەش دەكات و كێبڕكێی بۆ ئەوان لەنێو پەخشێكی ڕاستەوخۆدا ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانەوە كە چالاكییەكە و ئەكاونتەكانی یانەكە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا پەخش دەكەن.

لە كاتێكدا یانەكە پێش ئەنجامدانی هەر شەوێكی زیادكردنێك ئەو هەڵۆیانە ڕادەگەیەنێت كە دەخرێنەڕو بۆ فرۆشتن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا.