سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان کۆبووەوە و دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانیان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كردووە، كه له ژەنەراڵ ماتی‌و مكفارلن، فەرماندەی پێشوو و ژەنەراڵ جۆول ڤاول، فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و کۆنسولی گشتیی تازه‌ی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوو.
بە گوێرەی راگەێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، “له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ژه‌نه‌راڵ مكفارلن، فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سوريا دووپات كرده‌وه بۆ رۆڵى له فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش.”
ئەم جگە لەوەی له دیداره‌که‌دا “دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانی تاوتوێ کران. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که ده‌ربڕی.”
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕیووە، هەروەها تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.
ئەمە جگە لەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، کە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، “دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سوريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى” بووە. ئەوەسیان باس کردووە، “هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.”