پەیکەری شێرکۆ بێکەس لە رۆژئاوای کوردستان

جەزیرە – نۆرس پرێس

سەرهەڵدانی ئەدەبی کوردی مۆدێرن و گەشەسەندنی، لەسەر بنەمای شیعری کلاسیک بوو، بەڵام تەمەنی ئەدەبی زارەکی کوردی چەندین سەدەیە.

بە درێژایی مێژوو، گەلی کورد، بە ژیانێکی سەخت و پڕ ئازار تێپەریوە و دڵ ئێشاندنی بەدواوەبوو، ئەمەش دەرگای کردەوە بۆ دروستبوونی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر پەرەسەندنی ئەدەبی کوردی و دروستبوونی جۆرەکانی.

خاکی ئێمە لە هیچ خاکێکی تر ناچێت

خۆی یەک دڵە و  هەموو رۆژێک بە چوار خاچا دادەکوترێت، لە شیعری مرۆڤێکی کورد کە خاوەنی کولتوور و ژیانێکی بەناوبانگە .

قسەکردن، نووسین، خوێندنەوە و شیعر بە زمانی کوردی خۆشەویستییەکی تایبەتی لە ژیانیدا هەبوو.

شاعیری کورد شێرکۆ بێکەس کاریگەرترین کەسە لە بواری ئەدەب و شیعری کوردیدا.

شێرکۆ لە ساڵی 1940 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە تەمەنی 17 ساڵییەوە دەستی بە شیعر نووسین کردووە، یەکەم شیعری لە گۆڤاری ژین لە شاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوە.

هەڕوەها له بەغدا زانکۆی تەواو کردووه و یەکەم کتێبی به ناوی

 Tirifey hellbestهەلبەستی تریف له ساڵی 1968 چاپ و بڵاوکردووەتەوه .

لە نێوان ساڵانی 1965-1987 شێرکۆ لە نێو رێزی پێشمەرگایەتی جێگەی خۆی گرتەوە، لە هەمان کاتدا لە ڕادیۆیەکدا بە ناوی “دەنگی شۆرش” کاریکردووە.

شێرکۆ بێکەس، شیعرەکانی بە شێوەزاری سۆرانی نووسیووە، 20 کتێبی شیعری بەچاپ گەیاندووە، هەروەها کتێبەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی و سویدی.

ئاناهیتا سینۆ، هاوسەرۆکی یەکێتی رۆشنبیرانی هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوایی کوردستان دەلێت، “کۆمەڵگەی کورد بە چەندین نووسەر و شاعیر ناسراوە و یەکێک لەو شاعیرانە شێرکۆ بێکەسە”.

هەڕوەها ئاناهیتا باسی لەوەکرد که “ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کۆمەڵگەیەک بناسێت، پێویسته له سەرەتادا ئەدەب و شاعیرەکانی بناسێت، له بواری ئەدەب و شیعری کوردیدا، شێرکۆ بە خاڵی گۆڕانکاریی لە ئەدەبی کوردیدا و گەورەترین شاعیرانی هاوچەرخی کورد دادەنرێت.

ئاناهیتا باسی لەوەشکرد کە ” دایکی شێرکۆ بێکەس هەمیشە خۆشەویستی زمانی کوردی لە دڵیدا چاندووە، بۆیە شێرکۆ بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە شیعرەکانی بە زمانی کوردی نووسیوە”.

شێرکۆ بێکەس سەردانی زۆر شوێن و شارە کوردییەکانی کردووە، ئازارەکانی گەلی کورد و نیشتمان لە نزیکەوە بینیووە، بۆیە چەندین شیعری نووسیوە کە گوزارشت لە خۆشەویستی خۆی بۆ نیشتمان دەکات.

ئاناهیتا دەڵێت “شیعرەکانی بێکەس لەبارەی پاراستنی نیشتمان و ئازارەکانی گەلی کورد و نیشتمان بوون، هەروەها خۆشەویستی جێگەی هەبوو لە نوسینەکانیدا ، بێگومان شێرکۆ هەمیشە شیعرەکانی بەشێوەیەکی مۆدێرن نووسیوە”.

شێرکۆ نەک تەنها لە بواری شیعردا خزمەتی گەلی کورد کردووە، بەڵکو لە بواری سیاسەتیشدا کارو خەباتی زۆری بۆ کورد کردووە.

ئاناهیتا باسی لەوەشکرد کە “ئەدەب ئاوێنە و ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگایە، هەرچەندە بە درێژایی  مێژووی زۆرێک لە بەرهەمەکانی ئەدەب و شیعری کوردیمان لەدەستچووە و ونبوون بەڵام ئێمە لە زۆر ڕووەوە هەوڵدەدەین ئەم مێژووە بپارێزین”.