دەسەڵاتدارانی تورکیا 80 هاوڵاتی سورییان بۆ ئیدلب دیپۆرتکردەوە

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 80 پەنابەری سوورییان لە خاکەکەیانەوە بۆ ناوچەکانی ئیدلب دیپۆرتکردەوە، لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا کە دەکەوێتە باکووری ئەو وڵاتە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمرۆ یەکشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەروازەی باب ئەلهەوایان رادەستکرد، کە لەلایەن دەستەی تەحریر ئەلشام (پێشتر بەرەی نوسرە بوو)کۆنترۆڵکراوە، زیاتر لە 80 پەنابەری سوریان کە 12یان ژنن”. لەگەڵ منداڵان.”

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەیان دوای ئەوە هات کە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان و پەنجەمۆری دەستییان بە زۆر وەرگیرا بۆ ئەوەی رێگری لە گەرانەوەیان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ خاکی تورکیا بکرێت، هەروەها خێزانەکانیان کە لە تورکیا نیشتەجێن ئاگادار نەکراونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ژمارەی دیپۆرتکراوەکانی دەروازەی باب ئەلهەوا لەم مانگەدا گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.