حەمزات و عەمشات کوردیان ناچارکرد لە دژی سزاکانی ئەمریکا خۆپیشاندان بکەن

سەرێ کانی – نۆرس پرێس

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 20\8\2023، ئەندامانی “سوپای نیشتمانیی سوریا” لایەنگری تورکیا لە شارۆچکەی سەرێ  کانی لە باکوری حەسەکە، هەڵیانکوتایە سەر چەند گەرەکێکی شارۆچکەکە و 16 کارمەندی دامودەزگاکانی حکومەتی کاتیی لایەنگری ئەنقەرەیان دەستگیرکرد، کە رەتیانکردبۆوە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ئیدانەکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی “عەمشات و حەمزات” بکەن.

سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان اگەیاند، دوو هێزی سەربازی سەر بە گروپی سوڵتان سلێمان شاه “عەمشات” و فیرقەی حەمزە “حەمزات”، کە نزیکی تورکیان، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند فەرمانبەرێک لە گەرەکی مەحەتەی باکوور و گەەکی عیبرە و گەرەکی مەحەتەی باشوور لە شارۆچکەی سەرێ کانی، لە ئەنجامدا 16 کەس دەستگیرکران و بۆ ناوەندەکانی سوپای نیشتیمانی بۆ لێکۆلینەوە گواسترانەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو دوو گروپە سزادراوانە، بەرپرسانی کەنیسەی ئۆرسۆدۆکسی (مار توما)یان لە ناوەندی شارۆچکەی سەرێ کانی ناچارکردووە، لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەریان رەتبکەنەوە.

پێنجشەممەی رابردوو17\8\2023 حکومەتی ئەمریکا سزای بەسەر دوو گروپی چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی گەورە دژی مافەکانی مرۆڤ سەپاند.

لەژێر دروشمی “لەگەڵ ئێمە یان دژی ئێمە”، ئەو دوو گروپە چەکدارە لەماوەی دوو ۆژی ابردوودا دانیشتووانی عەفرین و گوندەواری ناچاریکران خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سەرۆکی ئەو دوو گرۆپە ئەنجامبدەن.

بەپێی سەرچاوەکانی بە نۆرس پرێس، چەکدارەکانی حەمزات و عەمشات دانیشتوانی کوردیان ناچار کردووە بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن. ئاماژەیان بەوەشکرد، هۆزە عەرەبەکان ناچاربوون بەیاننامە دەربکەن و ئەو سزایانە رەتبکەنەوە.