گرانی نرخی یەک گرام زێڕ لە سەرتاسەری سوریا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمرۆ یەکشەممە، 20ی ئابی 2023، لەسەرجەم ناوچەکانی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی زێڕ بەرزبووەوە.

یەک غرامی عەیارە 21 لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، گەشتووەتە 880 هەزار لیرەی سوریی لە کاتێکدا دوێنێ شەممە بە گوێرەی بازاری زێرێنگەرەکان بە 825 هەزار لیرەی سوریی بوو.

یەکێک لە زێرێنگەرەکان بەرزبوونەی نرخی زێڕی بۆ بەرزبوونەوە و نزبوونەوەی بەهای دۆلار گەراندەوە .

بە گویرەی ماڵپەڕی لیرەی ئەمرۆ، لە بازاڕەکانی دیمەشق یەک غرام بە 798 هەزار لیرەی سووریە، لە حەلەب هەر غرامێک بەرامبەر بوو بە 804 هەزار لیرە.

لە ئیدلبیش یەک غرام زێڕ گەشتە 841 هەزار لیرەی سوریی.