هەولێر- نۆرس پرێس
ژاپۆن رایگەیاند، لە ماوەی 12 مانگی داهاتودا چوار ولات یەکێک لەوانە توركیا ڕوبەڕوی قەیرانی دراو دەبنەوە و دراوەكانیان روبەڕوی داڕوخانی بەرچاو دەبێتەوە.
بانكی وەبەرهێنانی ژاپۆنی “نۆمورا” رایگەیاند، توركیا، كۆماری چیك، سریلانكا و ڕۆمانیا لە ماوەی 12 مانگی داهاتودا ڕوبەڕوی قەیرانی دراو دەبنەوە و دراوەكانیان روبەڕوی داڕوخانی بەرچاو دەبێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی بانكی نۆمورا، هەریەك لە توركیا، چیك، سریلانكا و رۆمانیا نمرەی زیاتر لە 100 خاڵیان لە پێوەرەكەی “دامۆكلز” بەدەستهێناوە كە لەلایەن بانكەكەوە ئامادەكراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی كە مەترسی داڕمانی دراوەكانیان لەسەرە.
بانكی ناوەندی تۆكیۆ ڕایگەیاندوە، راپۆرتەكەیان هەشت پێوەر لەخۆدەگرێت كە یارمەتیدەر بون لە پێشبینیكردنی 64%ی 61 قەیرانی دراو لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەكاندا لە ساڵی 1996ەوە تا ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی هەواڵێكی بلومبێرگ ئینتەرناشناڵ، شیلی و هەنگاریا و بڕازیل لە بەرامبەردا نمرەی نزیك لە ئاستەنگی قەیرانەكەیان هەبوە.
رۆبەرت سوبارامان و سی ینگی ئابوریناسی بانكی نۆمورا رایانگەیاندوە، لەگەڵ گۆڕانی خولی بەرزبونەوەی ڕێژەكان شیلی و بڕازیل لە ئێستاوە دەستیان كردوە بە كەمكردنەوەی ڕێژەی سود، بە وەبەرهێنەران و گرنگیدانی زیاتر بە مەترسییەكانی بازاڕە تازەپێگەیشتوەكان ئەگەر دەتوانن مەترسیەكان كەمبكەنەوە.
هەرچەندە توركیا و سریلانكا لەم دواییانەدا قەیرانیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام ئابوریناسانی نۆمورا ڕایانگەیاندوە، مۆدێلی دامۆكلزیان ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە هەردو وڵات هێشتا لە قەیران دەرنەچون.