جەیش وەتەنی لە شاری سەرێ کانیێ گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەشکەنجە دەدەن

حەسەکە – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، گروپێکی سەر بە جەیش وەتەنی، گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ناوەڕاستی بازاڕی سەرێ کانیێ لەبەردەم خەڵکی سڤیل بە بیانووی هەراسانکردنی ژنان ئەشکەنجە دا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، گرووپێکی جەیش وەتەنی کە سەر بە تورکیایە بە بیانووی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک، لە پێش چاوی خەڵکی مەدەنی لە گەنجێک دەدەن ، ئەمەش بووەتە هۆی خوێنبەربوونی زۆر لە چاوی چەپی و لوتی و جەستەی، کەس وکاری گەنجەکەش نەیانتوانی ڕێگری لە ئەشکەنجەدانی گەنجەکە بکەن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پۆلیسی مەدەنی سوفیانی ڕاکێشاوە و بە ئامێری تیژ لێیانداوە، بەهۆیەوە دووجار لەهۆش خوی چووە، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەرێ کانیێ و بخرێتە ژێر چاودێری چڕ.

هێرشەکانی جەیش وەتەنی و پۆلیس لەو  ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە لە باکووری سوریا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دووبارە دەبنەوە، بە بیانووی ئەوەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی هاوکاری هێزەکانی هەسەدە دەکەن.

ئامادەکردنی: هانی سالم –داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان