بانکی خانووبەرە خزمەتگوزارییەکانی ATM لە شاری حەلەب ڕادەگرێت
حەلەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە بانکی خانووبەرەی حەلەب ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری ATM وەستاوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بانکی خانووبەرە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی نوێی بانکی.
سەرچاوەکە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی داهاتوودا سەرجەم خزمەتگوزارییە بانکییەکانی دیکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن و لە لقەکانی بانکەکە لە ناوچەی باب جەنین و لقی عەزیزیە بەردەستن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئەم ڕێوشوێنە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و پەرەپێدانی سیستەمی بانکییە بۆ مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیارانی بانکی.
بانکی خانووبەرە بە یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی سوریا دادەنرێت و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بەخەلکی دەکات، لەوانە قەرزی خانووبەرە، دانانی پارە، گواستنەوەی پارە و خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی پارە.
سەرچاوەکانی بانکی بازرگانی سوریا بۆ نۆرس پرێس ئاشکرایانکرد، ATM ی بانکی خانووبەرە بەدەست دەهێنن، کە بۆ فراوانکردنی ئەدای کارەکانی بانکی بازرگانی ڕاگیرابوون، بەو پێیەی بارگرانی موچەی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی هەڵدەگرێت.