لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ” سوێند” دا.. هەسەدە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لە تل براک رادەگەێنێت

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ، یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی تایبەتیان لە شارۆچکەی تل براک کە 42 کیلۆمەتر لە حەسەکەوە دوورە لە رۆژئاوای کوردستان، ئەنجامداوە و شانەیەکیان کردووەتە ئامانج کە کار بۆ هەواڵگری تورکیا دەکات.

رۆژی 31ی تەمووزی رابردوو، “هەسەدە” ئۆپەراسیۆنی “سوێند”ی بۆ بەدواداچوونی “سیخوڕ و بەکرێگیراوەکان “ی تۆڕەکانی هەواڵگری تورکیا و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان دەستپێکرد.

“هەسەدە” لە روپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە، کە شانەکە کە لە 3 کەس پێکهاتووە، لە کۆشکێکی گوندی “ئەبو عرزەڵلە”دا  کۆبووبنەوە و یەکێک لە ئەندامەکان بە ناوی عەزیز محەمەد ئەلمحەممەد، ئامادە نەبووە خۆی بدات بەدەستەوە و هەوڵیدا بەرەنگاریان ببێتەوە، کە بووە هۆی کوژرانی ئەو و دەستگیرکردنی هاوەڵەکانی.

ئەو شانە کە لە یازدەی مانگی ئابدا دەستبەسەر کرابوو، لە پێدانی زانیاری لەبارەی بەڕێوبەری خۆسەر و کارمەندانی دامودەزگاکانی بە هەواڵگری تورکیا چالاک بووە، بەپێی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە لە ناوچەکەدا لە زیادبووندایە.