هەولێر – نۆرس پرێس
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی جۆری BA2.86ی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکەدا لە کەسێکدا دەستنیشانکردووە کە بەم دواییە گەشتی نەکردووە.
بەرێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ جۆرە گۆڕاوە نوێیە دەکەن، کە توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ گۆڕینی، ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا.
ئەمە لەکاتێکدایە هەریەکە لە ئیسرائیل و دانیمارک و ئەمریکا تووشبوونیان بەو جۆرە نوێیە دەستنیشانکردووە.